لە خولی نایابی عێراقی: پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنێكی تری تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی زەحمەتدا لە غازی شیمالی بردەوە.
لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە گروپی كوردستان و باكور، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە چوارەم یاری خۆیدا لە خولەكە لەسەر یاریگای فەرماندەیی تایبەت بە یانەكە لە شاری سلێمانی لە كەشێكی ساردا میوانداری یانەی غازی شیمالی كرد، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یاریزانانی هەردوو یانە نەینتوانی تۆری یەكتری بهەژێنن، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە بە پلانی ڕاهێنەری لاوی یانەكەیان فاتیح حمە خان توانیان كۆنترۆلی یارییەكە بكەن و لە یارییەكەشدا دووگۆڵ لە رێگای هەریەك لە یاریزانان (ئەحمەد سالار وكرمانج عومەر)تۆماربكەن و یارییەكەش بەم ئەنجامە بۆبەرژەوەندی یانەی پێشمەرگە بە كۆتایی هات(2-0)گۆڵ، بەم سەركەوتنەش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كۆی خاڵەكانی بۆ10خاڵ بەرز كردوە لە پێشەنگی یانەكانی كۆمەلی كوردستان مایەوە، لە بارەی یارییەكەش ئەرسەلان جەلال بۆسایتی گوڵان گوتی" ئاستی یارییەكە زۆر بەهێز بوو، ئێمەش ئامادەكاری باشمان كردوە هەرچەندە ژمارەیەك لە یاریزانەكانیشمان وەكو پێویست ئامادەنەبوون بەهۆی ئەو شەپۆلە بەرفرو بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتبووە بەڵام خۆشبەخاتە توانیمان سەركەوتوو بین، هەوڵیش دەدەین بەردەوامبین لە پێشرەوەی بۆخولی بژاردەی عێراقی.
