هێرشبەرێكی هەڵبژاردەی كوردستان دەچێتە بەغدا

هێرشبەرێكی هەڵبژاردەی كوردستان دەچێتە بەغدا
گوڵان: كارزان كانەبی
دوای ئەوەی رۆژ بە رۆژ ئاستی یاریزانی لاوی یانەی بروسك وهەڵبژاردەی كوردستان كارزان عەبدوللا لە بەرز بوون دایە و لە یارییەكانی خولی كوردستان بۆیە چاوی چەندین یانەی لەسەرە بۆئەوەی یاری بۆبكەن لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی بۆیە پێشبینی دەكرێ لە ماوەی داهاتوو كارزان روو لە شاری بەغدا بكات بۆئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی قوەجەوییەی شاری بەغدا مۆربكات، لەم بارەشەوە كارزان عەبدوللا بۆسایتی گوڵان " من هەر چەندە ئێستا بە فەرمی یاریزانی یانەی بروسكم لە خولی كوردستان بەڵام هیوا و ئارەزووم هەیە بچمە خولی بژاردەی عێراقی بۆئەوەی ئاستی ڕاستەقینەی خۆم لەم خولە تاقی بكەمەوە هەوڵبدەم بگەمە هەڵبژاردەی عێراقی لە یەكێك لە تیپەكانی هەڵبژاردەی عێراق یاری بكەم و بتوانم وەكو كوردێك بوونی خۆم بسەڵمێنم، گوتیشی لەئێستادا یانەی قوە جەوییە لەرێگای ئەیوب ئەدیشۆی ڕاهێنەرەوە داوای مۆركردنی گرێبەستیان لێ كردومە بۆئەوەی بگەینە رێكەوتن لە گواستنەوەی زستانە و منیش ئارەزوو دەكەم بچمە خولەكە ڕەنگە بچمە یانەی جەوییە گوتیشی لە ئێستادا هەریەك لە یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و كەركوك داوای گرێبەستیان لێ كردومە بۆخولی عێراقی بەڵام تاكو ئێستا بڕیاری كۆتایم نەداوە لەسەر یاریكردنم لەم دوو یانەیە.
Top