كۆچەر وسەیوان بۆندییان لەگەڵ یانەی برایەتی مۆر كرد
دوای ئەنجامە سەركەوتووەكانی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی كەپارساڵ بووە یەكەمی یانەكانی هەولێر ودووەمی یانە نایابەكانی عێراق ودواتریش بەشداری لەپاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی لەمەراكیش مەغریبی كرد،هەردوو یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی ( كۆچەر فوئاد و سەیوان جەمال ) بۆندییان لەگەڵ یانەی برایەتی مۆر كردز
لەمبارەیەوە سەرپەرشتیاری تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی قەلەندەر نەسرەدین وتی: دوای ئەنجامە باشەكانی تیپەكەمان ومەبەستی بەهێزكردنی ریزی تۆپی سەرمێزی برایەتی بۆندێكی یەك وەرزمان لەگەڵ هەردوو یاریزان ( كۆچەر وسەیوان) مان مۆر كرد،ئەمەش وویست وپلانی تۆكمەی یانەكەمانە كە بۆند لەگەڵ سەرجەم یاریزانەكانی شارەكانی كوردستان ئەنجام بدەین، راستە یانەی برایەتی لەشاری هەولێرە،بەڵام لە بۆنەكان بەیاریزان و بەناو نوێنەرایەتی كوردستان وعێراق و جیهان دەكات.
دواتر بەشدار سەربەست راهێنەری تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی وتی: بێگومان ئەم دوو یاریزانە لەئاستێكی زۆر باشن بۆیە پێشتر پلانی هێنانمان داون بۆ ئەوەی لەئایندە ئاست وئەنجامەكانی یانەكەمان باشتر وپڕ دەستكەوت بكەین،ئومێد دەكەم بتوانن لەئایندە ئاستی یانەكەمان بەرەوپێش ببەن.
ماوەتەوە بڵێین سەرپەرشتیار وراهێنەر تەنها ماوەی بۆندەكەیان ئاشكرا كرد، بەڵام بڕی گرێبەستەكەیان ئاشكرا نەكرد.
