سێ یاریزانی پیشەگەر پێوەندی بە یانەی هەولێرەوە دەكەن

سێ یاریزانی پیشەگەر پێوەندی بە یانەی هەولێرەوە دەكەن
لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی سێ یاریزانی پیشەگەر شانبەشانی راهێنەری كرواتی رادان و راهێنەری لێهاتووی جەستەیی دالیبۆر گەیشتنە شاری هەولێر.
دوای وەرگرتنی موڵەت بە بۆنەی جەژنەكانی سەری ساڵ راهێنەری كرواتی رادان سێ یاریزانی پیشەگەری ئەوروپی لەگەڵ خۆی بۆ یانەی هەولێر هێناوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەكە بكەن، كە دوو یاریزانی رەگەزنامەی سربین و ئەوەی تریان بۆسنە.
زانیاری تەواو لەسەر ئەم سێ یاریزانە
1-ئەلیكساندر كۆسۆرێج لە دایكبووی (1987)ی وڵاتی بۆسنەیە درێژی 191 سم و كێشەی 85كگم و لە هێڵی بەرگری دوواوە یاری دەكات.
ئەم یاریزانە لە ریزی هەڵبژاردەكانی بۆسنە خوار تەمەنەكانی (15،17،19،21) یاری كردووە و 55 یاری لەگەڵ ئەم هەڵبژاردە ئەنجام داوە و لە ریزی یانەكانی لە خولی بۆسنە لە سلاڤیجا سرایڤۆ و لە خولی سربیا لە ریزی یانەكانی پارتیزان و راد بیگۆراد و رادنیكی یاریكردووە لەم یانانە 11 گۆڵی تۆماركردووە و توانی نازناوی خولی بۆسنە و جامی بۆسنە بە دەستبهێنێت.
2-ماركۆ ریستیج
لە دایكبووی (1987)ی سربیا درێژەی 179سم و كێشی 72كگم لە باڵی چەپ یاری دەكات سێ یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی سربیا خوار 19 ساڵ یاریكردووە و لە ریزی یانەكانی (مالدی رادنێك، رادنیكی كاراگۆجیفاج) یاریكردووە شەش گۆڵی تۆماركردووە.
3-بۆجان بیلجیج
لە دایكبووی ساڵی (1985)ی سربیا كێشی 74كگم و درێژی 175سم لە هێڵی ناوەڕاست دروستكەری یاری و هێڵی هێرشبەر باڵی راست یاری دەكات لە ریزی هەڵبژاردەی سربیای خوار تەمەنی (19،21) یاریكردووە لە خولی سربیا لە ریزی یانەكانی (جاگۆدینا،بیوگراد، سلۆبۆدا پۆینت) یاریكردووە 33 گۆڵی تۆماركردووە و هەروەها لە ساڵی 2011-2012 لە خولی ئێران لە ریزی شهرداری تبریز یاریكردووە.
Top