لۆكاس مۆرا: دوا رۆژم لە پاریس سان جێرمانە
یانەی پاریس سان جێرمان بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ لۆكاس مۆرا مۆركردووە، ئەم یاریزانە لە یانەی ساوپاولۆ یاری دەكرد و یانە گەورەكانی ئەوروپا وەكو ئەی سی میلان و مانچستەر یۆنایتد هەوڵیاندا گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەن.
لە لێدوانێكیدا لۆكاس مۆرا گوتی: پاریس سان جیرمان تیپێكی گەورەیە و هەردەم گەشە دەكات و لیۆناردۆ زۆر یارمەتی دام بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە بدەم تا كۆتایی ئەم ساڵ لە خولی بەرازیل بەردەوام نەبم.
لۆكاس مۆرای تەمەن 20 ساڵ گوتی: پاریس سان جێرمان مێژوویەكی گەشی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەكان هەیە و هەوڵ دەدەم مێژوویەكی نوێ بنووسمەوە و ئامانجم بە دەستهێنانی نازناوە.
لە كۆتایی قسەكانیدا لۆكاس مۆرا گوتی: دەمەوێت ببمە باشترین یاریزانی جیهان.
