یواكیم لۆف: پێویستمان بە بردنەوەی نازناو هەیە
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەڵمانیا یواكیم لۆف گوتی: زۆر گرنگە ئاستی یاریزانانی هەڵبژاردەكەمان پێش بكەوێت هەرچەندە لە چەند ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەی ئاستەكە یەكجار خێرا بوو و پێشبینی دەكەم بەم خێرایە بەردەوام نەبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا یواكیم لۆف گوتی:تیپەكانی تر ئیرەیی بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبەن، چونكە كۆمەڵە یاریزانێكی لاوی بە توانای هەیە، بەڵام ئەم یاریزانانە پێویستە خۆیان پێش بخەن بۆ ئەوەی بتوانین نازناو بە دەست بهێنین.
