كەیوان نازناوی تایكواندۆی كوردستانی بەدەستهێنا

كەیوان نازناوی تایكواندۆی كوردستانی بەدەستهێنا
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری تایكواندۆ لە شارەكانی كوردستان بەسەرپەرشتی یەكێـتیی تایكواندۆی كوردستان و بەهاوكاری لقی كەركوكی یەكێتیەكە لە شاری كەركوك لە هۆڵی چاڵاكی و وەرزشی قوتابخانەكان بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (سێمێل، كەركوك، كەیوان، شۆریجە، گارە، زێرەڤانی )پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، یانەكانی بەشداربووش لە كێشەكانی 58كگم تاكو+80كگم كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە، ئەوەی جێگای ئاماژە پێكردنە هیچ لە یانەكانی هەریەك لە شارەكانی هەولێروسلێمانی بەشداری پاڵەوانێتییەكەیان نەكرد، ئەنجامی یانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەبوو.
1-یانەی كەیوان
2-یانەی سێمێل
3-یانەی شۆریجە
Top