2012 یاریزانەكانی پڕ داهات لە ساڵی

2012  یاریزانەكانی پڕ داهات لە ساڵی
لە كۆتایی ئامارەكانی ساڵی 2012 بە پێویستمان زانی لیستی ئەو یاریزانانە ئاشكرا بكەین، كە لە رووی داهاتەوە لە پلەكانی پێشەوە دێن بەهۆی بەرزیی گرێبەست و مووچە و ئەنجامدانی ریكلام بۆ چەند كۆمپانیایەكی گەورەی جیهانی، كە بەمشێوەیە.
1-ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژنتین لیۆنێل میسی لە پلەی یەكەم دێت دوای ئەوەی لە ساڵی 2012، توانی 33 ملیۆن یۆرۆ وەكو داهات كۆبكاتەوە.
2- یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلۆس گلاكسی ئەمەریكی و هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە دیڤید بێكهام لە ساڵی 2012، داهاتی 31.5ملیۆن یۆرۆ بوو.
3-ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2012، داهاتی 29.2 ملیۆن یۆرۆ بوو.
4-یاریزانی یانەی ئەنجی رووسی و هەڵبژاردەی كامیرۆن ساموێل ئیتۆ لە ساڵی 2012، داهاتی 23.3 ملیۆن یۆرۆ بوو.
5-ئەستێرەی یانەی مانچستەر بۆنایتد و هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە وانی رۆنی لە ساڵی 2012، داهاتی 20.6 ملیۆن یۆرۆ بوو.
6-یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ئەگوێرۆ لە ساڵی 2012، داهاتی 18.8 ملیۆن یۆرۆ بوو.
7-یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی كۆتی دیڤوار یایا تۆریە لە ساڵی 2012، داهاتی 17.6 ملیۆن یۆرۆ بوو.
8-یاریزانی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا فرناندۆ تۆریس لە ساڵی 2012، داهاتی 16.7 ملیۆن یۆرۆ بوو.
9-یاریزانی یانەی بایرەن میونیخ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا فلیپ لام لە ساڵی 2012، داهاتی 16.7 ملیۆن یۆرۆ بوو.
10-یاریزانی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەرازیل كاكا لە ساڵی 2012، 15.5 ملیۆن یۆرۆی كۆكردەوە
Top