یانەی سلێمانی پشت بە یاریزانانی لوبنانی و سوری و بیانی دەبەستێت

یانەی سلێمانی پشت بە یاریزانانی لوبنانی و سوری و بیانی دەبەستێت
كارزان كانەبی
یانەی سلێمانی بەمەبەستی مانەوەی لەخولی بژاردەی عێراقی پەنا بۆچەند یاریزانێكی بەتوانا دەبات بۆئەوەی ریزی یانەكەی بەهێزتر بكات.
دوای ئەوەی یانەی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی یانەی دهۆك باسم قاسم مۆركرد، بۆشوێن پڕكردنەوەی ڕاهێنەری پێشووی یانەكە خسرۆگورون، دەستەی كارگێری یانەكە لەسەر داوای باسم قاسمی ڕاهێنەر خۆی بەهێزتر دەكات بە هێنانی یاریزانانی بیانی بۆئەوەی ئەمساڵ بەهەر نرخێك بێت، یانەی سلێمانی لە خولی بژاردەی عێراقی بمێنێتەوە، هەر چەندە باسم قاسم بەیەكێك لە رٍاهێنەرە بەتواناكانی عێراق هەژمار دەكرێت، بۆیە لەئێستادا ئەوەی بە یانەی گووتوە كە پێویستی بە چەند یاریزانێكی بەتوانا هەیە بۆئەوەی یانەكەی زیاتر بەهێز بكات و شانسی مانەوەی لە خولی بژاردەی عێراقی زیاتر بێت، لەم بارەشەوە مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی سلێمانی بۆسایتی گولان گوتی " ئێمە لە ئێستادا پلانمان داناوە بۆئەوەی لە گواستنەوەی زستانە چەند یاریزانێك پەڵكیش بكەین بۆئەوەی یانەكەمان زیاتر بەهێز بێت و هەرچی نەبێت ئەمساڵ خۆمان لە خولی بژاردەی عێراقی بهێلینەوە بۆساڵی داهاتووش هەوڵ بۆپلەكانی پێشەەوە دەدەین و یانەی سلێمانی دەكەینە یانەیەكی بەهێز كە بێتە ریزی یانە گەورەكان، گوتیشی ئێمە لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەكەمان ئەم یاریزانانە دەهێنین، گوتیشی لە ئێستادا كۆمەلێك ناومان دیاری كردوە لە یاریزانانی شاری بەغدا كە هەندێكیان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقدان بەڵام لە ئێستادا هیچ ناوێك ئاشكرا ناكەین چونكە نەوەك یانەی تر گرێبەستی لەگەل مۆربكات بۆیە ئاشكرایان ناكەین، گوتیشی بۆیاریزانی پیشەگەریش كۆمەلێك ناوی یاریزانی بەتوانای پیشەگەری سوری و لوبنانی و چەند ولاتی تریشمان لەبەر دەستە بۆئەوەی ئەوانیش پەڵكێش بكەین بۆریزی یانەی سلێمانی، گوتیشی هیچ كێشەیەكی داریمان نیە یانەكەمان لەوپەری بەهێزی دایە وتوانای داراییشمان زۆر باشە.
Top