بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاریی زۆرانبازی لە شارەكانی كوردستان و خزمەتكردنی زیاتری ئەم یارییە بۆئاستی لاوان، لە شاری سلێمانی بۆماوەی چوار رۆژ بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندی زۆرانبازی كوردستان و بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتیەكە و بەبەشداری 15یانەی شارەكانی كوردستان و زیاتر لە 180یاریزانی یانەكانی پاڵەوانێتی زۆرانبازی لاوانی یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتیەكەشدا كە ماوەی چوار رۆژی خایاند یاریزانانی بەشداربوو لە هەردوو جۆری زۆرانبازیی رۆمانی و سەربەست كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە.ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەیە بوو.
جۆری رۆمانی
1-یانەی سەورە
2-یانەی ئاڵتون كۆپری
3-یانەی لەیلان
3-یانەی سۆلاڤی نوێ
جۆری سەربەست
1-یانەی زاخۆ
2-یانەی شۆریجە
3-یانەی پێشەوا
3-یانەی دهۆك