باشترین 10 گرێبەستی تۆپی پێ لەساڵی 2011-2012

باشترین 10 گرێبەستی تۆپی پێ لەساڵی 2011-2012
ساڵانە لەگەڵ كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان گرێبەستی جۆراوجۆر مۆردەكرێت و بە نرخی گران بەها، بەڵام بە پێی رۆژنامە جیهانیەكان پۆلین-ی باشترین دە گرێبەستیان بۆ وەرزی 2011-2012 كرد، كە بەمشێوەیە.
1-مانچستەر یۆنایتد گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەرسناڵ و هەڵبژاردەی هۆڵەندە رۆبین ڤان پێرسی بە بڕی 30ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
2-ئەتلەتیكۆ مەدریدس ئیسپانی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و یانەی پۆرتۆ رادمێر فالكاو بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
3- یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەی سی میلان و هەڵبژاردەی سوید زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
4-یانەی چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی لیل بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
5-یانەی ئەرسناڵ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مەلەگا كازۆلا بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
6-یانەی بروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بروسیا مونشن گلادباغ ماركۆ ریۆس بە بڕی 17.1 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
7-یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ڤالنسیا خۆردی ئەلبا بە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
8-یانەی بایرن میونیخ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ڤۆلسڤۆرگ ماریۆ ماندوزكیتش بە بڕی 13ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
9-یانەی ئەرسناڵ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی كۆلن لۆكاس بۆدۆلۆسكی بە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ مۆركرد.
10-یانەی سوانسی سیتی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی ئیسپانی و یانەی رایۆ ڤالیكانۆ میتچۆ بە بڕی 2 ملیۆن جنیە ئەسترلینی مۆركرد.
Top