به‌ناز له ساڵی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه
ستادیۆمی كوردستانی نوێ له‌ته‌ندروستی به‌نازی پرسی و ئه‌میش له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا پێیوتین كه هه‌ر له‌مێژه ئازارێك له‌شانی راستیدا هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر یاریی تۆپی ده‌ست و یاریی جومناستیك به‌رده‌وامبووه، كاتێك ئازاره‌كه‌ی زیادیكردووه و پزیشكه‌كان بینیویانه و دواجار پێیان وتووه ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌نجامبده‌یت، چونكه چاكنابیته‌وه و ئه‌وه‌بوو له‌ڕۆژی 13/7/2012 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م ئه‌نجامدا و ئێستاش ته‌ندروستیم به‌ره‌و باشی ده‌چێت و به‌پێی رێنمایی پزیشكه‌كان ده‌توانم له‌مانگی شوباتی 2013 ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنان و یاریی كردن بكه‌مه‌وه، به‌ڵام نه‌مزانی كه له‌یاریی واملێهاتووه یان له‌مه‌شق و راهێنان و دره‌نگ به ئازاره‌كه‌م زانی.
شایه‌نی باسه به‌ناز رۆژی 15/02/1992 له‌شاری ته‌برێزی ئێران له‌دایكبووه و له‌ساڵی (1997)ه‌وه كوردستانی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌جێهێشتووه و له‌قوتابخانه‌یه‌كی شاری سینسهایم مامۆستای وه‌رزشه و وانه‌ی تایبه‌ت به‌یاریی تۆپی ده‌ست به‌منداڵانی ته‌مه‌ن (14) ساڵ ده‌ڵێته‌وه و ئاره‌زووی بواری هونه‌ر و میوزیك ده‌كات به‌تایبه‌تیش گیتار ژه‌نین.
------------------------------
xendan
