پێشكەوتن و ناوەندی هەولێرنازناوی زۆرانبازی هەولێریان بەدەستهێنا

پێشكەوتن و ناوەندی هەولێرنازناوی زۆرانبازی هەولێریان بەدەستهێنا
گوڵان: كارزان كانەبی
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری زۆرانبازی لە شاری هەولێرو بەرەو پێشبردنی زیاتری ئەم یارییە لە پایتەخت، لەهۆلی ناوەندی وەرزش ولاوانی هەولێر، لقی هەولێری یەكێتی زۆرانبازی هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانە و ناوەندە وەرزشیەكانی شاری هەولێر ودەوروبەری بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتیەكەشدا هەر یانەیەك بە پێنج یار یزان بەشداری كردبوو لە هەردوو ئاستی پێشكەوتوان و تازە پێگەیشتوان، یاریزانانی بەشداربووی خولەكەش ئاستێكی بەرزی یاری زۆرانبازییان پێشكەش كردو ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی تازە پێگەیشتوان
1-ناوەندی وەرزش ولاوانی هەولێر
2-یانەی قەڵا
ئاستی پێشكەوتوان
1-یانەی پێشكەوتن
2-یانەی هەندرێن
Top