لە لوبنان پاڵەوانیەتی ئاسیای جۆدۆ بەڕێوەچوو

لە لوبنان پاڵەوانیەتی ئاسیای جۆدۆ بەڕێوەچوو
یەكێتی ناوەندی جۆدۆی رۆژئاوای ئاسیا هەڵسا بە كردنەوەی پاڵەوانیەتی جۆدۆ بۆ ئاستی تازە پێگەیشتووان و بەچكەشێران بۆ كوڕان وكچان لە وڵاتی لوبنان ئەنجامدرا بە بەشداری كردنی (عێراق، یەمەن، سوریا، لوبنان، فەڵەستین) ئەنجامەكەش بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :
ئاستی كوڕان تازە پێگەیشتووان : سوریا پلەی یەكەمی هێنا وعێراق پلەی دووەم ویەمەن پلەی سێیەم هێنا
لە بەچكەشێران : عێراق پلەی یەكەم ویەمەن پلەی دووەم وسوریا پلەی سێیەم
لە تازە پێگەیشتووانی كچان : یەمەن پلەی یەكەمی هێنا وسوریا پلەی دووەمی هێنا وعێراق پلەی سێیەم هێنا
یەكەمجارە هەڵبژاردەی عێراق كە توانی دوای چوار ساڵ ئاستێكی باش نیشاندا ولە بەچكەشێرانی كوڕان پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت كە نۆ مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا لەسەر هەر سێ ئاست
Top