زانا حەربی مەدالیایەكی زیوی چنیەوە

زانا حەربی مەدالیایەكی زیوی چنیەوە
گولان – هەرێز جەمال -كارزان

دووەم مەدالیای زیوی كوڕە كوردەكانی پێنجەم پاڵەوانێتی جامی سەرۆك كۆماری جۆرجیا بۆ یاری ( ساندا ) لە لایەن زانا حەربیەوە لە ملكرا.

شەوی چوارشەممە، زانا حەربی لەكێشی 85 كیلۆ گرام لە یەكەم یاری كێشەكەیدا هاتە مەیدان و ڕوبەڕوی یاریزانێكی هەڵبژاردەی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە .

حەربی لە جەولەی یەكەمدا تەواو باڵا دەستی خۆی نواندو چەندین بۆكس و وەشانی توندی ئاڕاستەی ئێرانیەكە كرد لە بەرامبەردا یاریزانە ئێرانیەكە بەرگرییەكی توندی دەنواند.

سەرباری هاوتایان لە دووەم جەولەدا بەڵام لەو جەولەیەدا ناوبژیوانە ئەرمەنیەكە فیكەی هێمای بۆ سێهەم جەولە لێدا ئەو جەولەیەش زیاتر توندی و بەهێزی بەخۆیەوە بینی تا دواجار فیكەی بردنەوە بۆ زانا لێدرا .

پاش چەند دەقیقەك بەدوای یاری یەكەم، زانا بۆ لێدانی یاریزانێكی لاوی جۆرجی هاتە ناوەوە كە ئەم خاوەن یاریگاو جەماوەرە پێشتر لەم پاڵەوانێتیە هیچ یارییەكی نەكردبوو.

پاش سێ جەولەی بەهێز لە یاریكردنیش لە لایەن زاناو كوڕە تبلیسیەكەوە دواجار زانا شكستی هێنا بەڵام مەدالیایەكی زیوی لە خاكی یارییە بەرگرییەكان بردەوە.
Top