لە خولی بژاردەی عێراقی:هەولێرو دهۆك وكەركوك تووشی شكت بوون ڕاهێنەرە كرواتیەكە لەیەكەم تاقی كردنەوەی تووشی شكست بوو

لە خولی بژاردەی عێراقی:هەولێرو دهۆك وكەركوك تووشی شكت بوون ڕاهێنەرە كرواتیەكە لەیەكەم تاقی كردنەوەی تووشی شكست بوو
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی كوردستان هەریەك لە یانەكانی هەولێرو جەوییە و كەركوك تووشی شكست بوون، زاخۆش خالێكی بەدەستهێنا.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی نۆیەمی قۆناغی یەكەم، لەچەند یاریگایەكی جیا جیای شارەكانی عێراقی چەندین یاری گرنگ و بەهێز ئەنجامدران لەم هەفتەیە، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای نێودەوەڵەتی شەهید فڕاسنۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی ڕووبەرووی یانەی نەفتی جنوب بووەوە، لەم یاریشدا یاریزانانی هەولێر بەسەر پەرشتی ڕاهێنەری تازەی یانەكە رادان گاسنین ڕووبەرووی یانەی یانەی نەفتی جنوب بووە چاویان لەبەدەستهێنانی یەكەم سێ خاڵی یارییەكە بوو، بەڵام بە درێژایی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر نەیانتوانی تۆری تیپی میوان بهەژێنین و لە بەرامبەریشدا یانەی نەفتی جنوب لەر ێگای یاریزان عامر ساحب تواین لە خولەكی 42ی یارییەكە تاكە گۆڵی یانەی نەفتی جنوب و سێ خاڵی یارییەكە بۆیانەكەی بەدەست بهێنێ، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەولێرلەهەولی بەدەست هێنانی گۆڵی بەرامبەر بوون بەڵام لەم گێمەش نەیانتوانی هیچ تۆری تیپی میوان بهەژێنن و یارییەكەش بە سەركەوتنی یانەی نەفتی جنوب بە كۆتایی هات بە گۆلێكی بێ بەرامبەر، لەدوای یارییەكەش عومەر مەجید بەرێوەبەری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی" یاریزانەكانمان نەیانتوانی ئاستێكی شایستە پێشكەش بكەن و لە رووی یاری كردنەوە خراپ یارییان كرد، ماوەیەكیشە ئێمە هیچ یارییەكمان ئەنجامنەداوە ویارییەكانمان دواخراوە ئەوەش كاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو، ڕاهێنەری یانەكەشمان دوو رۆژە تیپەكەی وەرگرتووە هێشتا بەتەواوی ئەزموونی لەسەر یاریزانەكان نیە، ڕەنگە لە رۆژانی داهاتوو ڕاهێنەر لەگەڵ دەستەی كارگێری دانیشتن ئەنجام بدات بۆئەوەی بزانین پێویستی بە چ یاریزانێك دەبێ، یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراقیشمان ماندووبووینە ئە وەش كاریگەری هەبوو. لەلایەكی ترەوە لە شاری بەغدا لەسەر یاریگای یانەی جەوییە لە یارییەگی گرنگ و بەهێزدا هەردوو یانەی جەوییە ودهۆك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یانەی جەوییە بەزەحمەت توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی یانەی جەوییە لەر ێگای یاریزانان ئەكرەم حەمید وحەمادی ئەحمەد لە خولەكەكانی 63و70تۆماركران و تاكە گۆڵی یانەی دهۆكیش یاریزان سەیف كازم لەرێگای لێدانی ڕاستەوخۆیەوە تۆماری كرد، لە یارییەكەشدا ناوبژیوانی یارییەكە هەریەك لە یاریزانان خالید موشیرلە یانەی دهۆك وهەمام تاریق لە یانەی جەوییە بە كارتی سوركرانە دەرەوەی یاریگا، هەر لە شاری بەغداش یانەی مەسافی لە یارییەكی گرنكدا لە یانەی كەركوكی بردەوە بەئەنجامی (3-0)گۆڵ، لە شاری زاخۆش لەسەر یاریگای بارزان یانەی زاخۆ ڕووبەرووی یانەی بەغداد بووە لەم یرایشدا هەردوو یانە دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.
Top