یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی (ئێریك ئابیدال )لە دوای ئەو نەخۆشیەی كە تووشی هاتبوو لە ئێستادا ئامادەیە بگەرێتەوە یاریگاكان بەلام بە ووتەی خۆی رایگەیاندووە كە یانەی پاریس سان جێرمانی وولاتەكەی گرێبسەتیان پێش كەش بە ئەو كردووە بەلام ئەو گرێبەستەی رەتكردۆتەوە و دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە .لە بەردەوامی لێدوانەكەیدا یاریزانی ناوبراو رایگەیاند كە یانەكەی ولاتەكەی داوایان لێكردووە كە پەیوەندی بە ریزی یانەكەیانەوە بكات بەلام خێزانەكەم لە شاری بەرشلۆنە زۆر دلخۆشە هەربۆیە نامەوێت ریزی ئەو یانەیە جێبێلم .ئابیدال لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ووتی : لە ئێستادا ئامادەم بگەرێمەوە یاریگاكان و هیوادارم بتوانم جارێكی تر لە خزمەت یانەكەمدابم