روشدی جاف : ڕۆناڵدۆ و میسی دێنە کوردستان
لەمبارەیەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی "خەندان سپۆرت"، (د.روشدی جاف)، وتی: دوای ھێنانی دەستەیەک لە ھونەرمەندانی میسری و جیھانی و کۆمەڵێک لە وەرزشوانان و ئەستێرە بەناوبانگەکانی جیھان دێنمە کوردستان، لەوانەش کە بڕیاری لەسەر دراوە، بە دڵنیایشەوە دەگەنە کوردستان ياريزانانى ناسراوی جیھان (میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)يه.
وتيشى , لە ڕێگەی ئەفسانەی پێشووی بەرازیلی (بیبیتۆ) کە ڕەزامەندیان دەربڕیووە بۆ ھاتنیان بۆ پایتەختی کوردستان و ھیواشم وایە کە ئەو ئەستێرە ناسراوانە بێنە ھەولێر و بە چاوی خۆیان ئەو پێشکەوتنە ببینن، کە لە ھەموو لایەنەکانی سیاسی و ئابووریی و بیناکاریی ھاتوونەتە دی، لە بەرنامەشم دایە کە ھەریەکە و (٣ کیلۆ زێڕیان) پێشکەش بکەم، وەکو ڕێزگرتنێک لە ڕابردوویان.
خەندان سپۆرت
