به‌ ڕه‌سمی‌ : ستۆریدج بۆ لیڤه‌رپول

به‌ ڕه‌سمی‌ : ستۆریدج بۆ لیڤه‌رپول
یانه‌ی‌ لیڤه‌رپولی‌ ئینگلیزی‌ ئاشكرایكرد كه‌ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی‌ وه‌رزی‌ زستانه‌یان به‌ سه‌ر‌كه‌وتووی‌ كۆتایپێهێناو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یاریزانێكی‌ چێلسی‌ دێته‌ ڕیزه‌كانیانه‌وه‌ .

یانه‌ سوره‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواستن گرێبه‌ستی‌ یاریزانی‌ ئینگلیزی‌ و یانه‌ی‌ چێلسی‌ " دانیل ستۆریدج" یان به‌ كۆتا هێناوه‌و له‌ ئه‌مڕۆ یاریزانه‌ ڕه‌شه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ لیڤه‌رپوله‌وه‌ ده‌كات.

شایانی‌ باسه‌ له‌ دوای‌ ڕۆیشتنی‌ نیوه‌ی‌ وه‌رزی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را یانه‌ی‌ لیڤه‌رپول له‌ پله‌ی‌ هه‌شته‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ دێت .

خه‌ندان سپۆرت
Top