ئەگەری ئەوە ھەیە مارادونا ببێتە ڕاھێنەری عێراق
بە پێی ئە ھەواڵەی کە ئاژنسەکانی ھەواڵ لە ئەرەجەنتین لە زاری ھیرانان توفونی بەرپرس لە تۆپی پێی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە، بڕیار وایە ئەمڕۆ ھەینی سەرۆکایەتی تۆپی پێی عێراقی کۆبێتەوە بۆ ئامادەکردنی پێشنیارێک و پێشکەش کردنی بە مارادۆنا.
توفونی دەڵێت کە یەکێتی تۆپی پێی عێراق خوازیاری ئەوەیە کە مارادۆنا ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ و ناوەکەشی لەسەرووی ناوی ئەو ڕاھێنەرانەوە داناوە کە ئەگەری ئەوەیان ھەیە ببنە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق.
ھەروەھا توقی ئاماژەی بەوەدا کە مارادۆنا زۆر گرنگی بەم باسە دەدات و ڕۆژانە پەیوەندییمان پێوەئەکات وئەڵێت کەئەو نایەوێت تەنھا بۆ شەش مانگ ببێتە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێراقی بەڵکو ئەو ئەیەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی لاناسیونی ئەرجەتینی ڕایگەیاند کە مارادۆنا زۆر نزیک بۆتەوە لە بەستنی گرێبەستێک لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراق .
شایانی باسە کە مارادۆنا ئێستا وەک ڕاوێژکاری یانەی "وێل" کار ئەکات دوای ئەوەی لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی ئەو یانەیە دوور خرایەوە بەھۆی دەرەنجامە خراپەکانی
-----------------
xendan
