پاڵەوانێتی بلیاردی كراوەی یاریزانانی كەركوك بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتی بلیاردی كراوەی یاریزانانی كەركوك بەڕێوەچوو
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری بلیارد لە شاری كەركوك بەرەو پێشبردنی زیاتری یارییەكە، یەكێتیی بلیاردی لقی كەركوك پاڵەوانێتیەكی كراوەی بۆیاریزانانی شارەكە ئەنجامدا، لە پاڵەوانێتیەكەش 105یاریزانی شارەكە لەهۆڵی ئەل عالەمیە بۆماوەی سێ رۆژ لە كێبڕكێ دابوون بەمەبەستی بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە یارییەكانیشی بە سیستەمی چوونە دەرەوە بەیەك دۆڕاندن بەرێوەچو، ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەی خوارەوەبوو:
1-هێمن ئەمیر لە یانەی لەیلان
2-هەژارعەبدول رەحمان لە یانەی خاك
3-هاوڕێ موسا لە یانەی بابە گوڕگوڕ
3-سەمەد عەبدوڵڵا لە یانەی سۆلاڤ
Top