یانەی سلێمانی خۆی بەهێز دەكات

یانەی سلێمانی خۆی بەهێز دەكات
بەمەبەستی بەهێزكردنی یانەكەی و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراق لەم وەرزەی خولەكەدا، دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی لە بەهێزكردنی یانەكەیە بۆئەوەی ئاستی ڕاستە قینەی خۆی بگەڕێتەوە لەم بارەشەوە مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی گوتی «ئێمە مەبەستمان ئەنجامی شایستەیە لەم وەرزەی خولی بژاردەی عێراق، بۆیە لە ئێستادا لە بەرنامەماندایە بۆ ئەوەی بتوانین سێ یاریزانی بەتوانا وگۆڵچیەك بهێنیە ریزی یانەكەمان بەڵام، تاكو ئێستا بڕیاری كۆتاییمان لەسەر ناوی ئەم یاریزانانە نەداوە.
Top