راهێنانی كەمكردنەوەی كێش

راهێنانی كەمكردنەوەی كێش
بەشی یەكەم
لە ماوەی رابردوودا كێشەی زیادبوونی كێش لە نێوان ئافرەتان بووتە دیاردە، ئەوەیش بە كۆبوونەوەی چەوریی لە ناوچەی زگ و دواوە بەشێوەیەكی تایبەت ئەمەش دەبێتە كێشەیەكی گەورە بۆ بڕبڕەی پشت، جگە لە چەند نەخۆشی دیكە بۆیە بە پێویستمان زانی لەم ژمارەیە و ژمارەكانی داهاتوو چەند راهێنانێكی تایبەت بە كەمكردنەوەی كێش پێشكەش بكەین بەمەبەستی سوود وەگرتن، بەڵام پێویستە لەسەر هەموو لایەك پێش جێبەجێكردنی ئەم راهێنانە پەیڕەوی ئەم 3 خاڵی خوارەوە بكەن:
1-دەبێت راهێنانەكان بەشێوەیەك ئەنجام بدەن، كە تووشی سەرسووڕان و ماندوو بوون نەبن.
2-بە هیچ شێوەیەك نابێت ئەم راهێنانە دوای نان خواردن ئەنجام بدرێت.
3- پێش ئەنجامدانی ئەم راهێنانە دەبێت بەشێوەیەكی باش مەشقی خۆگەرم كردنەوە وەكو (یارییەكانی سویدی) ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ ئازارەیەكی لە ناكاو نەبن.
راهێنانی یەكەم:
دەبێت یەكەمجار لەسەر زەوی درێژ بێت و دەستەكان لە تەنیشت دابندرێت دواتر هەردوو قاچ بەرزبكرێتەوە بۆئەوەی كەمەر لەگەڵ قاچەكان گۆشەی وەستان دروست بكەن، ئەمە دەبێت ماوەی 10 چركە بەردەوام بێت، دواتر قاچەكان بە هێواشی بێنە خوارەوە.
دەتوانیت ئەم راهێنانە رۆژانە 20 جار دووبارە بكەیتەوە بۆ ئەوەی سوودێكی باشی لێوەربگریت، بەڵام ئەنجامدانی دەبێت وردەوردە بێت.
Top