ڤادیچی بەلژیکی پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی شەترەنجی نێودەوڵەتی کوردستانی بەدەستھێنا

ڤادیچی بەلژیکی پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی شەترەنجی نێودەوڵەتی کوردستانی بەدەستھێنا
مالاخاتکۆ ڤادیچ شەترەنجزانی ناوداری بەلژیکی توانی نازناوی فیستیڤالی شەترەنجی نێودەوڵەتی کوردستان بەدەست بھێنێت کە یەکێتی شەترەنجی کوردستان بەھەماھەنگی پەیمانگای شەترەنجی کاپابلانکا و یانەی شەترەنجی خانزاد میوانداری ئەم پاڵەوانێتییەیان کردبوو.

رۆژی ١٨/١٢/٢٠١٢ررێورەسمی کۆتایی فیستیڤاڵی شەترەنجی نێودەوڵەتی کوردستان بەڕێوەچوو، کە لەرۆژانی ١٢تا١٩/١٢/٢٠١٢ لەھەولێر میوانداریکرا، کە تیایدا مالاخاتکۆ ڤادیچی شەترەنجزانی بەلژیکی بەکۆکردنەوەی ٧ خاڵ پلەی یەکەم و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستھێنا، لەولاشەوە شەترەنجزانی کورد حوسێن عەلی پلەی پێنجەمی بەدەستھێنا، جێی باسە بەگوتەی بەشداربووانی فیستیڤالەکە و بەتایبەتیش گوتەی خودی لازلۆی بەڕێوەبەری پەیمانگای فێرست ساتردەی، میواندارییەکە زۆر سەرکەوتوو بوو لەھەموو روویەکەوە. ئەمەی خوارەوەش ئەنجامی کۆتایی فیستیڤاڵی شەترەنجی نێودەوڵەتی کوردستانە:

مالاخاتکۆ ڤادیچ لە بەلژیکا پلەی یەکەم

ڤارگا زۆڵتان لە ھەنگاریا پلەی دووەم

تارلیڤ کۆنستانتین لە ئۆکرانیا پلەی سێیەم

جاکۆبیچ ئارتۆر لە پۆلۆنیا پلەی چوارەم

حوسێن عەلی لە کوردستان پلەی پێنجەم

چیا مودیر لە کوردستان پلەی شەشەم

ئەکبەر کازمی لە ئێران پلەی حەوتەم

دیدار محەمەد لە کوردستان پلەی ھەشتەم

کاردۆ ئاکۆ لە کوردستان پلەی نۆیەم

ناجی لازلۆ لە ھەنگاریا پلەی دەیەم

---------------------------------------
xendan
Top