عیراق پێنج پلە ھاتە پێشەوە

عیراق پێنج پلە ھاتە پێشەوە
ھەڵبژاردەی نیشتمانی عیراق پێنج پلەی ڕیزبەندی مانگانەی ھەڵبژاردەکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی جیھان ھاتە پێشەوە .

لە نوێترین ڕیزبەندی یەکێتی تۆپی پێی جیھان کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە ھەڵبژاردەی نیشتیمانی عیراق لە پلەی ٩٧ وە ھاتۆتە پلەی ٩٢ ھەمینی ھەڵبژاردەکانی جیھان .

بەو پێیەش ئێستا عیراق لە کیشوەری ئاسیا لە پلەی حەوتەمداییە بە دوای ھەڵبژاردەکانی یابان و کۆریاو چین و ئوستورالیا و ئێران و ئۆزبەکستان .


خەندان سپۆرت
Top