ڕاھێنەرە نوێیەکەی ھەولێر گەیشت
دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی یەک لە دوای یەکدا، دوای خوێندنەوەی (cv)چەند راھێنەرێکی بیانی و عەرەبی، بەشێوەیەکی سەرەتایی یانەی ھەولێر بەفەرمی پەیوەندی بە راھێنەری کرواتی رادان گاسانین کرد بۆ ئەوەی بەفەرمی گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجام بدەن، دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرەتایی راھێنەر، ئەمڕۆش راھێنەری کرواتی گەیشتە شاری ھەولێر .
ڕادان تەنیا راھێنەرێکی لێھاتووی جەستەیی لەگەڵ خۆی دەھێنێتە یانەی ھەولێر و یاریدەدەری راھێنەر و راھێنەر گۆڵچی یانەی ھەولێر لە ناو عێراق دەستنیشان دەکات.
رادان کێیە
رادان گاسانین لەی دایکبووی ساڵی ١٩٦٧ لە کرواتیا و پێشتر لە چەند یانەیەک یاری کردووە و ئەرکی راھێنەرایەتی ھەریەکە لە ھەڵبژاردەی کرواتیا خوار لە تەمەن (١٩) ساڵ و یانەکانی (ریبیکا، ئۆرینێت)پلە یەکی یوگسلافیا و (ئۆباتیا)پلە دووی یوگسلافیا، رفاع بەحرێنی، ئیتحاد کەلبا ئیمارات، کوەێت کوەێتی، ھەڵبژاردەی کوەێت، نەسر سعودیە، مەریخ سودان، قادسیە کوەێت.
-----------------------------------
xendan
