گۆڵچیەکەی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی کۆچی دوایکرد
دوای توشبونی بە نەخۆشیەکی کتوپڕ و پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە ئێوارەی ئەمڕۆ گۆڵچی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی ( چۆمان عومەر ) گیانی سپارد .
چۆمانی خوالێخۆشبوو ماوەی چەند ساڵێکە یاریزانێکی دیاری تۆپی دەست و گۆڵپارێزکی بە توانا بوو ئەمساڵیش لە گەڵ ھەڵبژاردەی پەروەردەی عیراق لە وڵاتی کوێت توانی پلەی سێھەم دەستەبەر بکات .
خەندان سپۆرت وێڕای ھاوخەمی بۆ کۆچە ناوەختەکەی کاکە چۆمان لە یەزدانی مەزن داواکارە جوانەمەرگ بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بنەماڵەکەشی بدات .
