رادان كێیە

رادان كێیە
رادان گاسانین لەی دایكبووی ساڵی 1967 لە كرواتیا و پێشتر لە چەند یانەیەك یاری كردووە و ئەركی راهێنەرایەتی هەریەكە لە هەڵبژاردەی كرواتیا خوار لە تەمەن (19) ساڵ و یانەكانی (ریبیكا، ئۆرینێت)پلە یەكی یوگسلافیا و (ئۆباتیا)پلە دووی یوگسلافیا، رفاع بەحرێنی، ئیتحاد كەلبا ئیمارات، كوەێت كوەێتی، هەڵبژاردەی كوەێت، نەسر سعودیە، مەریخ سودان، قادسیە كوەێت.
كۆمەڵەی یانەی هەولێر گۆرانكاری تیاییدا ئەنجامدرا
رێبین رەمزی – راگەیاندنی یانەی هەولێر
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێ ئاسیا تیروپشكی پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ ساڵی2013، یانەی هەولێر لەم پاڵەوانێتیە لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەكانی(ئەنسار لوبنان، فەنجا شانشینی عوممان، مەحرق بەحرێن)، بەڵام یانەی مەحرق بەحرێنی نارەزایی خۆی نیشاندا لەسەر بەشداریكردنی لەم پاڵەوانێتیە دوای ئەوەی تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانەكە بەفەرمی رەزامەندی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی لەم پاڵەوانێتیە بەشداری بكات، دواتی یەكێتی تۆپی پێ ئاسیا بە نووسراوێكی فەرمی گۆرانكاری لە كۆمەڵەی یانەی هەولێر كرد، لە شوێنی یانەی مەحرق بەحرێنی بڕیاری دا براوی یاری نێوان هەردوو یانەی (ئەهلی تەعز یەمەن و وەحدی سوری ) یاری بكات، بەڵام یانەی وەحدی سوری رۆژی پێنجشەممە بەفەرمی بڕیاری دا بەشداری لە جامی یەكێتی ئاسیا نەكات بەهۆی خراپی باری دارایی یانەكە و هەروەها خرابی باروودۆخی سوریا دوای كشانەوەی یانەی وەحدە سوری، كۆمەڵەی یانەی هەولێر لەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەیە.
(هەولێر، فەنجا شانشینی عوممان، ئەنسار لوبنان، ئەهلی تەعز یەمەن).
تا ئێستا شوێنی یاریكردنی یانەی ئەهلی تەعز یەمەن دیار نییە و یەكێتی تۆپی پێ ئاسیا بەفەرمی بڕیاری كۆتایی خۆی نەداوە لەسەر یاریكردنی یانەی ئەهلی لە یەمەن یاخود لە دەرەوەی یەمەن.
Top