گرنگترین پڕوپاگەندەکانی رۆژنامەکان لەسەر گواستنەوەکانی زستانە
* دەیلی میرەر :-
- لەوانەیە ڤینگەر ئەرسنال بەجێبھێلێت و رووبکاتە ریال مەدرید.
- ئەبرامۆڤیچ دەیەوێت ٤٨ ملیۆن پاوەند بۆ فالکاو ئامادەبکات.
- ھاندەرانی لیڤەرپوول رایان وایە رکابەریکردن لەسەر تیۆ والکۆت لەگەل مان یونایتد و چێلسی دەدۆڕێنن.
- فڕانک لامپارد پێشبینی دەکات لەکۆتایی ئەمسال چێلسی بەجێبھێلێت.
- ڤیۆرنتینا دەیەوێت گرانێرۆ لەیانەی کوینز پارک رینجەرزەوە بکرێت بەبڕی ٥،٦ ملیۆن پاوەند.
- چێلسی ململانێی مان سیتی دەکات بۆ بەدەستھێنانی ئیسکۆی یاریزانی لاوی مەلەگا.
- مارتن یۆل دەیەوێت مارتن ستیکلینبێرگ لەیانەی رۆماوە بۆ یانەی فولھام پەلکێش بکات.
* رۆژنامەکانی تر :-
- مان یونایتد و ئەرسنال لەسەر سترۆتمانی یاریزانی ئاینھۆڤن ململانێ دەکەن (زە سەن).
- ریال مەدرید دەیەوێت بەبڕی ٥٦ ملیۆن یۆرۆ گاریس بەیل لە یانەی تۆتنھام بڕفێنێت (مارکا).
- ھۆنتیلار ئینتەر میلان بەباشتر دەزانێت لە لیڤەرپوول و ئەرسنال (مترۆ).
- ئەرسنال و مان سیتی فێرناندۆ لۆرێنتیان دەوێ (تایمز)
- لەوانەی مایکۆ مان سیتی بەجێبێلێت و رووبکاتەوە ئینتەر میلان (دەیلی ستار).
