مۆرینهۆ: میسی دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان

مۆرینهۆ: میسی دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان
دوای تەواوبوونی یارییەكی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی راهێنەری یانەی ریال مەدرید مۆرینهۆ لە لێدوانێكی دا گوتی: ئێستا بەفەرمی رادەگەیەنم، كە یاریزانی بەرشلۆنە میسی دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2012، بەهۆی ئەم ریكڵامە بەهێزە، كە لە لایەن ئەستێرە بەناوبانگەكانی جیهانەوە بۆ دەكرێت. لە درێژەی قسەكانیدا مۆرینهۆ گوتی: ئەگەر سەیری رووخساری ئەو كەسانە بكەیت، كە مافی دەنگدانیان هەیە، دەزانیت كە میسی دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان. جێگەی باسە هەریەكە لە یاریزانان میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەنێستیا ركابەریی لەسەر نازناوی باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2012 دەكەن.
Top