بەرازیلییەكی دیكە پەیوەندیی بە چێڵسییەوە دەكات

بەرازیلییەكی دیكە پەیوەندیی بە چێڵسییەوە دەكات
یانەی چێڵسی بەفەرمی هەواڵی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی بەرازیلی والاس بڵاوكردەوە.
كەتێیدا یاریزانی لاوی بەرازیل و یانەی فلۆمێنزی واڵاس لە سەرەتای وەرزی داهاتوودا پەیوەندیی بە یانەی چێڵسی دەكات، هەرچەندە بە پێی رێكەوتنەكە لە نێوان هەردوو یانە، یاریزانی ناوبراو لە گواستنەوەی زستانە دەبێتە یاریزانی یانەی چێڵسی، بەڵام راستەوخۆ ئەم یاریزانە دووبارە پەیوەندی بە یانە بەرازیلییەكە دەكات بەشێوەی خواستن تا كۆتایی ئەم ساڵە.
ئەم رێكەوتنە وەكو پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان هەردوو یانە، كاتێك پێش دووساڵ یانەی چێڵسی یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل دیكۆی فرۆشتە یانەی فلۆمێنێسی.
ئەمە پێنجەم یاریزانی بەرازیلیە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی بكات دوای هەریەكە لە یاریزانان داڤید لویس، رامیرێز، ئۆسكار، لویس بیازۆن.
Top