هەر چەندە یەكەم جارە لەمێژووی وەرزشی كوردستان كوردێك لە یەكێك لە یارییە وەرزشییە جیهانییەكان ببێتە سەرۆكی یەكێتیی لەش جوانی ئاسیا، لە رۆژانی ڕابردووشدا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی یەكێـتیی وابای جیهانی بۆیاریی لەش جوانی ئامادەی پاڵەوانێتیی وابای یاریزانانی كوردستان بوون كە لە پایتەختی كوردستان بەڕێوەچوو، كوردستانیش لە پاڵەوانێتییەكە سەركەوتنی گەورەی بە دەستهێنا، هەر بۆیە لە كۆبوونەوەیەكدا یەكێتیی وابای جیهانی بڕیاری ئەوەی دا كەوا ئەحمەد ڕامبۆ كەسایەتی وەرزشوانی لەش جوانی شاری هەولێر بكاتە سەرۆكی یەكێتی وابای ئاسیا، لەم بارەشەوە ئەحمەد ڕامبۆ بۆ گۆڤاری گوڵان روونی كردەوە : دوای كۆبوونەوەی یەكێتیی وابای جیهانی لە شاری هەولێر بڕیاری ئەوەیاندا كە من بكەنە سەرۆكی یەكێتیی وابای ئاسیا، بۆیەكەم جاریشە من وەكو كوردێك ئەو پۆستە وەربگرم، گوتیشی ئەم وابایە تەنیا لە ئەوروپایە هێشتا بەتەواوی نەهاتۆتە ئاسیا چەند یەكێتییەكیان هەیە لە هندستان و ژاپۆن و چەند ناوچەیەكی دیكە،منیش هەریەك لە وڵاتانی عێراق و ئێرانم كردە ئەندام لە یەكێتییەكە و بەرنامەشم هەیە گرنگیی زیاتر بەم یەكێتییە بدەم لە ئاسیا وبارەگای ئەم یەكێتییە لە شاری هەولێر دەبێت بەرنامەی تایبەتیشم دەبێت بۆكوردستان.