سلێمانی ڕاهێنەرێكی نوێ دیاری دەكات

سلێمانی ڕاهێنەرێكی نوێ دیاری دەكات
دوای ئەوەی یانەی سلێمانی لەشەش یاری لە خولی بژاردەكانی یانەكانی عێراقی نەیتوانی هیچ سەركەوتنێك بەدەست بهێنێت، بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لە خولەكەدا، بۆیە ڕاهێنەری پێشووی یانەكە خەسرۆ گورون دەستی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتیی یانەكە كێشایەوە، لە شوێنی ئەویش یانەی سلێمانی بڕیاری دا كە باسم قاسم ڕاهێنەری پێشووی هەریەك لە یانەكانی دهۆك و زاخۆ و شورتە بكاتە ڕاهێنەری یانەكەی و بۆ ئەوەی تیپی تۆپی یانەی سلێمانی لە خولی بژاردە هەستێتەوە سەرپێ و هاندەرانی ئاشت بكاتەوە كە لەشەش یاریی ڕابردوو تەنیا یەك خاڵی بەدەستهێناوە،لەم بارەشەوە مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بەگۆڤاری گوڵانی گوت: ئێمە بەمەبەستی باشتر بوونی ئەنجامی یانەكەمان لەخولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، كە ئەمساڵ توانیومانە دووبارە بگەڕیێنەوە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، بۆیە لەشەش یاریی ڕابردوو نەمانتوانی ئاستێكی شایستە پێشكەش بكەین، بۆیە لە شوێنی خەسرۆ گورونی ڕاهێنەری یانەی سلێمانی باسم قاسمان كردە ڕاهێنەری یانەكە وگوتیشی خەسرۆ گورون لە یانەكەمان دەمێنێـتەوە وەكو یاریدەدەری باسم قاسم، گوتیشی لەم بڕوایەدام بتوانین ئاستی تیپەكەمان لە خولی بژاردە بەرەو پێش ببەین.
Top