لە دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا یاریزانی بەرگری یانەی ریال مەدریدی (سێرخیۆ رامۆس) رایگەیاند كە دەیەوێت لە یانەی شاهانە كۆتایی بە ژیانی یاریكردن بهێنێت بەلام گۆلچی ئیسپانی ئەو یانەیە كاسیاس ئەم شتەی پێ باش نیە و رادەگەینێت كە داهاتووی لە یانەیەكی تر دەبێت .(ئیكەر كاسیاس) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە دەیەوێت 3 تا 4 سالی داهاتوو لە شوێنێكی ئارامتر یاری بكات بۆ ئەوەی بە یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت .ناوبراو چاوەروان دەكات كە لە داهاتوودا لە یەكێك لە یانەكانی وولاتی ئەمریكا بكات و یانەیەكی وا بێت كە ركابەری یانەكەی ئێستای پێنەكرێت .ناوبراو سەبارەت بە راهێنەری پورتوگالی یانەكەی ووتی : بە بروای من باشترین راهێنەر بۆ یانەی ریال مەدرید خۆزێ مۆرینیۆیە ئەو راهێنەرە ئەگەر بتوانێت ئەو یاریزانە لە یانەكەیدا بەكاربێنێت كە داوای دەكات ئەوا دەتوانێت گشت نازناوەكان بەدەس بێنێت .