هیمداد دەجیتە جۆرجیا
پاڵه‌وانی كوردستان و عیراق له یارییه به‌رگرییه‌كان له جۆری ( ساندا) هیمیدا عه‌لی ئه‌مجاره ڕوو ده‌كاته وڵاتی جۆرجیا‌و ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت شانبه‌شانی چه‌ندین پاڵه‌وانی جیهانی له‌و یارییه‌دا مه‌دالیا ده‌سته‌به‌ر بكات.
له‌و باره‌یه‌وه‌و له لێدوانێكی تایبه‌تدا، هیمداد وتی، پێش کۆتای ساڵی ٢٠١٢ بەژداری پاڵەوانییەتێکی جیهانی دەکەم لە بواری ساندا، کەلە وڵاتی جۆرجیا رێکدەخرێت هاوکات ئەو پاڵەوانیەتیە پاڵەوانیەتی کاسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە به فه‌رمی نامه‌ی به‌شداریكردنمان گه‌یشتۆته ده‌ست و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ینه تبلیسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
ساندا وتیشی بەو هیوایەی بتوانیم ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنم، بۆ ئەمجارەیان هەوڵەکانم چر کردۆتەوە، بۆئەوەی بتوانم لە جارەکانی پێشوتر ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنم ڕۆژانه چه‌ندین كاتژمێر به شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ مه‌شقه‌كانم ده‌كه‌م.
هیمداد وتیشی، دوای ئەوەی بۆماوەیەکی کاتی دەستم لە هەڵبژاردەی عێراق کێشایەوە، دوبارە ئەگەرێمەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق کێشەکان بەهۆی کێشەی سیاسی و نەتەوەی بون هۆكاری ئه‌و ده‌ست ههڵگرتنهشم بوو، بەڵام دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت ئەگەر بەم شێوەیە رێبکەم ئاستم بەرەو لاوازی دەروات بۆیە بریاریم داوە مەشق و راهێنان بکەم.
شایانی باسه یاریزانی ناوبراو توانی مانگی پێشوو توانی له پاڵه‌وانێتیی جیهان له دورگەی کیـــش لەستایلی ووتا به‌شداری کرد‌و توانی میدالی برۆنز بەدەست بھێنێت.
