چێلسی واز لە گواردیۆلا ناھێنێت … ئەمجارەیان ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی پێ دەدات

چێلسی واز لە گواردیۆلا ناھێنێت … ئەمجارەیان ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی پێ دەدات
رۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێلسی ئینگلیزی موکڕە لەسەر ھێنانی جۆسێپی گواردیۆلای راھێنەری پێووی یانەی بەرشلۆنە ، و ئمجارەیان ملیاردێرە روسیەکە ئامادەیە مووچەی سالانەی ٣٢ ملیۆن یۆرۆ بە پیپ بدات.
دەزگا راگەیاندنەکانی ولاتی بەریتانیا ئاشکرایانکرد کە یانەی چێلسی ئامادەیە بۆ ئەوەی گواردیۆلا لەچنگی یانەکانی مان سیتی و پاریس سانجێرمان و بایرن میونخ بفڕێنێت ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوارسال بە راھێنەرەئیسپانیەکە بدات ، کە سالانە ٣٢ ملیۆن یۆرۆی وەکو مووچە پێبدات و بڕەکەی تریشی وەکو بەخشیش لەکاتی بەدەستھێنانی نازناوەکان پێبدات.
بەڕێوەبەری کارەکانی گورادیۆلا لەلای خۆیەوە رایگەیاند کە بریکارەکەی تاکو سالی داھاتوو ھیچ بڕیارێکی بەپەلە نادات.
Top