به‌ به‌ڵگه‌وه‌ , میسی‌ گۆڵكاری‌ جیهان نیه‌ له‌ ســــالێكدا

به‌ به‌ڵگه‌وه‌ , میسی‌ گۆڵكاری‌ جیهان نیه‌ له‌ ســــالێكدا
خه‌ندان سپۆرت- ڕۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ ئیسپانی‌ بۆمبێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ته‌قانده‌وه‌و خه‌ریكه‌ شاییه‌كه‌ له‌ لیۆو هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌شكاندنی‌ ژماره‌ پێوانه‌یه‌كه‌ ده‌كاته‌ شین .


جیاردۆی‌ ڕیپۆرته‌ر له‌ ڕۆژنامه‌كه‌ به‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌و وێنه‌ی‌ دیكۆمنتارییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ یاریزانێكی‌ وڵاتی‌ زامبیا كه‌ له‌ خولی‌ ئه‌و وڵاته‌ یاریكردووه‌ توانیوێتی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا 107 تۆماربكات .


به‌ پێی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ جیاردۆ بێت یه‌كێتی‌ ئامارو مێژوو هاوكات یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهان باوه‌ڕ به‌و ژماره‌ی‌ میسی‌ ناكات و ناوی‌ یاریزانه‌ زامبیه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌ر لیستی‌ مێژووی‌ گۆڵكاران له‌ ساڵیكدا داناوه‌
Top