کتێبەکەی ئەحمەد سەنگاوی لە ژێر چاپدایە
سەبارەت بە کتێبەکەی سەنگاوی وەھای بە خەندان سپۆرت وت " ئەم کتێبە باس لە وەزیفەی ڕاھێنەر دەکات لەسەرەتای دروستبوونی ڕاھێنەرەوە تا بوون بەڕاھێنەری پیشەگەر
ئەم کتێبە بریتی نییە لە مێژووی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردە و یانەکان، کە زۆربەی کتێبە وەرزشییە کوردییەکان بە جۆرێکی بێتام نغرۆی ڕابوردوو و مێژووی یاریزانان و ڕاھێنەران بوونە و ئەزموونە بەرچاو و گشتییەکانیان لە بەدەستھێنانی ناسناو و ژمارەی ئەو ھەڵبژاردە و یانانەی، کە کاری ڕاھێنەرایەتیان تێدا کردووە و یارییان تێدا ئەنجام داوە دەگێڕنەوە، بەڵکو بریتییە لە خوێندنەوەیەکی تیۆریی بۆ پەیوەندی نێوان ڕاھێنەران و یاریزانان و چۆنێتی دانانی پلانی یاری لە لایەن ڕاھێنەر و جێبەجێکردنی ئەو پلانانە لە لایەن یاریزانانەوە.
وتیشی , ھیوادارم ئەم ھەوڵەی من سوودێکی گەر کەمیش بێت بە ڕاھێنەران و یاریزانان و خوێندکارانی زانکۆ بگەیەنێت و بتوانێت وەڵامی ھەندێ لە پرسیارەکانی ئەوان بداتەوە و تینوێتیان بشکێنێت.
ئەحمەد سەنگاوی یەکێکە لە نوسەرو شیکارە دیارەکانی تۆپی پێ و یەکێکە لە ھاوکارانی خەندان سپۆرت بوو بە بەردەوامی ئێستاش لە تۆڕی ھەواڵی ڕوداوە .
خەندان سپۆرت
