مایکۆن : لەدێربی “مانچستەر” بۆ بردنەوە یاریی دەکەین

مایکۆن : لەدێربی “مانچستەر” بۆ بردنەوە یاریی دەکەین
دۆگلاس مایکۆن ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی مان سیتی کە سبەی یەکشەممە یەکەم دێربی شاری مانچستەر لە مێژووی خۆیدا ئەنجادەدات بەگرنگی باسی ئەو یارییە دەکات و ئاشکرای دەکات کە ئەوان بۆ بردنەوە یاریی دەکەن.
مایکۆن لەم ھاوینە لەیانەی ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە یانەی مان سیتی و پێشتر بەشداری لەدێربی شاری مێلانۆ کردووە و لەبارەی یارییان لەبەرمبەر مان یونایتد گوتی”بەبەردەوامی یاریی دێربی جیاوازییەکی تایبەتی ھەیە ، ئینجا چ لە ئیتالیا بیت یان لە بەڕازیل یان لە ئینگلتەڕا بێت ، یاریی رۆژی یەکشەممەزۆر گرنگە و بردنەوە بۆ پێشەوە پالمان پێوە دەنێت”.
لەبارەی بەھێزترین یاریی دێربی بەرگریکارە ٣١ سالانەکە گوتی”بەھێزترین یاری دێربی لەلای من یارییمان بەرامبەر یانەی میلان بوو کە بەئەنجامی ٤-٠ بردمانەوە لەوەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ ئەوکاتەی لەگەل ئینتەر نازناوی چامپیۆنس لیگمان بەدەست ھێنا ، بەڕاستی رۆژێکی زۆر خۆشبوو زۆر زەحمەتە لەبیری بکەم”.
وە لەبارەی ئەگەر پارێزگاریکردن لەنازناوی پریمەرلیگ لەلایەن یانە نوێیەکەیەوە گوتی”ئێمە ھەموو ھەفتەیەک بە جددی کار بۆ ئەوە دەکەین پارێزگاری لەنازناوی پریمەرلیگ بکەین و زۆربەی ئەویاریزانانەی نازناوی سالی رابردوویان بەدەستھێناوە ئێستاش بەردەوامن ، وە یاریزانی نوێش ھاتوون و دەیانەوێت مێژوو بۆ خۆیان دروست بکەن لەگەل ئەو یانەیە”.
وابڕیارە سبەی یەکشەممە لەدێربی شاری مانچستەر یانەی مان سیتی دووەم مێوانداریی یانەی مان یونایتدی یەکەم بکات لەمیانەی یارییەکانی جەولەی ١٦ خولی نایابی ئینگلتەڕا کە تەنیا سێ خال جیاوازیان ھەیە.
Top