ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، یارییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی دواخست
سه‌عد خالید، رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ (خه‌ندان) ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداو ئه‌و كێشانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله دروستیكردوون، یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار دواده‌كه‌وێت".
سه‌عد خالید وتی: به‌پێی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌بوایه یارییه‌كه له 10 و 11ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامبدرێت، دواجاریش بڕیاربوو له 17 و 18ی مانگ یارییه‌كه بكرێت‌و زۆربه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان كرابوون، ته‌نانه‌ت قسه له‌سه‌ر سپۆنسه‌ره‌كانیش كرابوو، چونكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی یارییه‌كه كۆكردنه‌وه‌ی برێك داهاته بۆ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان.
رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو چاوه‌ڕێی ئاساییبو‌ونه‌وه‌ی بارودۆخه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشی بڕوات پێشبینی ده‌كرێت مانگی یه‌ك یارییه‌كه ئه‌نجامبدرێت".
