گۆڕەپان ومەیدانی پێشمەرگەی سلێمانی خۆی بەهێزدەكات

گۆڕەپان ومەیدانی پێشمەرگەی سلێمانی خۆی بەهێزدەكات
تیپی گۆڕەپان و مەیدانی پێشمەرگەی سلێمانی بە سێ كچە یاریزانی ئەو یارییە ڕیزەكانی تۆكمەتر دەكات .
بە پێی گرێبەستێك هەریەكە لە یاریزانانی پێشووی گۆڕەپان و مەیدانی پێشمەرگەی هەولێرو سیروانی نوێ ( نور حوسێن و زەینەب حوسێن و ڕۆژین سەعدی) ڕوویان لە تیپی گۆڕەپانی مەیدانی كچانی پێشمەرگەی سلێمانی كردو مەشقەكانیشیان لە گەڵ ئەو تیپە دەستپێكرد.
بێستون سەدیق ڕاهێنەری ڕمەكان لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەوەی خستە ڕوو كە هەر یەكە لەو یاریزانانە ئاستێكی باشیان هەبووە، زەینەب لە بازی بەرز، نور لە هەڵدانی ڕم و ڕۆژین یاریزانی ماوە خێراكانە،بۆیە ئێستا بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوو مەشقیان كەمتر بۆتەوە كاری كردۆتە سەریان، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ مەشقەكانیان چڕكردۆتەوە و ئاستیان لە هەڵكشاندایە .
لەلای خۆیەوە نور حوسێن یاریزانی نوێی پێشمەرگەی سلێمانی خۆشحاڵی بەوە نیشاندا كە ڕووی لەو تیپە بەهێزە كردووە و ئەوەشی خستە ڕوو كە ئەوان مەبەستیان بەدەستهێنانی ئەنجام و ژمارەی بەرزە لەو ڕوانگەیەشەوە چوونەتە ڕیزەكانی پاڵەوانی عیراقەوە .
Top