هەولێر بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا دەكات

هەولێر بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا دەكات
یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی نووسراوێكی ئاراستەی یانەی هەولێر كرد و تەئكیدی لەوە كردەوە كە یانەی هەولێر دەتوانێت بەشداری لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بكات، كە بڕیارە لە مانگی 12 تیروپشكی ئەم پاڵەوانێتییە ئەنجام بدرێت.
لەم نووسراوەدا یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا تەئكید لەوە دەكاتەوە كە هەردوو یانەی هەولێر و كوەیت یارییەك ئەنجام دەدەن، ئەگەر لەم یارییەدا هەر سەركەوتنی بە دەستهێنا ئەوە دەچێتە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا و دۆڕاوی یارییەكە دەچێتە جامی یەكێتیی ئاسیا بۆ وەرزی داهاتوو.
لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا، هەریەكە لە یانەكانی وڵاتانی قەتەر و ئیمارات و ئێران و ئۆزباكستان و سعودیە لە رۆژئاوای ئاسیا بەشداری تێدا دەكەن و چاوەڕوان دەكرێت یانەی هەولێر لەگەڵ یەكێك لە یانەكانی ئیران یاخود ئۆزباكستان یاخود ئیمارات یاری پاڵاوتن ئەنجام بدات، لەبارەی ئەم پاڵەوانێتییەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی « ئێمە زۆر خۆشحاڵین وەكو یانەی هەولێر بتوانین بەشداریی یارییەكانی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بكەین وئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، ژمارەیەك یاریزانی بەتواناش دەهێنینە ریزی یانەكەمان.بڕیاریشە 6ی ئەم مانگە تیروپشكی یانەكان لە وڵاتی مالیزیا ڕابكێشرێت.
Top