هیمداد عەلی : پاش رێگرتن، ئاڵای كوردستانم بەرزكردەوە

هیمداد عەلی : پاش رێگرتن، ئاڵای كوردستانم بەرزكردەوە
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا توانی لە نێو زیاتر 70 وڵاتی جیهان لە دوورگەی كیش بەشداری پاڵەوانێتیی یارییە بەرگرییەكانت و دوو مەدالیاش بباتەوە .یاریزانی وشو كۆنگفۆی كوردو هەڵبژاردەی عێراق ( هیمداد عەلی ) پێش پاڵەوانێتییەكە ئۆتۆمبیلەكەی فرۆشت .
لەو بارەیەوە هیمداد رایەیاند» من لە پێناو خۆم و ناوی كوردستان بە درێس و ئاڵای كوردستانەوە بەشداریم لەو پاڵەوانێتیە كردووە كە لە ئێران سازكراو چەندین جار هەوڵیان دا ڕێگریم لێبكەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵاكە بەڵام من توانیم بەرزی بكەمەوە .
هیمداد وتی ئێستا بڕوانامەی دیبلۆمی ئەو یارییەم هەیە بەڵام بەداخەوە بۆ بەشداریكردن لەو پاڵەوانێتییە ئۆتۆمبیلەكەی خۆم كە لە جۆری ( نیسان- ئاڵتیما) بوو فرۆشتم و تا بتوانم بەشداری بكەم.
Top