ریدبۆل بووە پاڵەوانی جیهان لە پێشبركێی فۆرملا وندا

ریدبۆل بووە پاڵەوانی جیهان لە پێشبركێی فۆرملا وندا
هەفتەی رابردوو بەفەرمی شۆفێری تیپی رید بۆل ئەڵمانی سبستیان فیتل توانی بۆ جاری سێیەم نازناوی جیهان لە پێشبركێی فۆرمیلا ون بە دەستبهێنێت بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ شۆفێری تیپی فیراری فرناندۆ ئەڵۆنسۆ، لە هەمان كاتدا تیپی رید بول نازناوی جیهانی لە دروستكردنی ئۆتۆمبێل-ی فۆرمیلا ون وەرگرت، بۆ ئەم مەبستە بەڕێوەبەری تیپی رید بول ستایشی سبستیان فیتڵی كرد و گوتی: هەرچەندە بۆ جاری سێیەم نازناوی بە دەستهێنا، بەڵام سبستیان فیتڵ دەتوانێت زیاتر پێشكەش بكات و ئەزموونی زیاتر دەبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا بەڕێوەبەری رید بول روونی كردەوە كە تیپەكەیان بەشێوەیەكی گشتی وەكو تیپ كاریان كرد و توانیان ئەم نازناوە گەورەیە بە دەستبهێنن.
لە كۆتایی قسەكانیدا بەڕێوەبەری تیپی رید بول گوتی: بە بۆچوونی خۆم رۆیشتنی لویس هامیڵتون لە تیپی ماكلارین مرسیدس، دەبێتە هۆكاری لاوازبوونی تیپەكە، چونكە هامیڵتون یەكێكە لە شۆفێرە بە تواناكان و دەتوانێت لە هەر كاتێكدا ئاستی تپیەكە بگۆڕێت.
Top