هۆكاری جیابوونەوەی شارەپۆڤا و هاوڕێیەكەی چییە؟
بەپێی سەرچاوە نزیكەكانی ماریا شارەپۆڤا، شارەپۆڤا دڵنیایە، كە یاریزان ساشا بەم پەیوەندییە بووە كەسێكی ناسراو، هەروەها لەسەرەتای پەیوەندییەكەی نێوانیان ساشا هیچ كێشەیەكی نەبوو، بەڵام دواتر كەسایەتیی ساشا بەشێوەیەكی زۆر سەیر گۆڕا و بۆ ماوەی 10 مانگ بەبێ هیچ هۆكارێك پەیوەندیی بە شارەپۆڤاوە نەكرد.
ساشا لە ساڵی 2010 داوای گواستنەوەی شارەپۆڤا-ی كرد و ئەلقەیەكی بە بڕی 250 هەزار دۆلار پێشكەش كرد.
لە لێدوانێكیدا شارەپۆڤا گوتی: راستە پەیوەندیی خۆشەویستی لە نێوان هەردوو لامان كۆتایی هات، بەڵام ئێمە دوو هاوڕێی نزیكی یەكترین و رێز لە یەكتر دەگرین و هۆكاری جیابوونەوە بۆ زۆریی كاری وەرزشی هەردوو لا و رۆیشتنی ساشا لە ئەمەریكا بۆ خولی باسكەی توركی دەگەڕێتەوە.
