گڵۆپی‌ سوور بۆ زیكۆ هه‌ڵكرا

گڵۆپی‌ سوور بۆ زیكۆ هه‌ڵكرا
یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عیراق ماوه‌ی‌ 72 سه‌عاتی‌ دایه‌ زیكۆی‌ ڕاهێنه‌ری‌ به‌ڕازیلی‌ و هه‌ڵبژارده‌كه‌ دا كه‌ په‌یوه‌ندی‌ بكاته‌وه‌ به‌ مه‌شقه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ دۆحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر.


یه‌كێتیه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو كه‌ ده‌بێت تا سبه‌ی‌ پێنج شه‌ممه‌ بگاته‌ دۆحه‌ یان ئه‌مان لای‌ فیفا سكاڵای‌ خۆیان تۆمارده‌كه‌ن و كێشه‌كه‌ ده‌ته‌قێنه‌وه‌.


شایانی‌ باسه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو زیكۆ له‌ نامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌بووه‌ ڕوو كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مافی‌ دارایی‌ خوراوه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عیراقه‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ نه‌ماوه‌ .

خه‌ندان سپۆرت
Top