ڕیكۆرده‌كان كه‌مه‌و ڕۆناڵدۆ یه‌كه‌مه
له ئێستادا خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا قۆناغی یه‌كه‌می ته‌نها یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌و به‌هۆی سه‌رماو به‌فری زۆری ئه‌و كیشوه‌ره‌وه یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م بۆ ده‌مه‌و به‌هار ده‌برێت و له كۆتایدا ته‌نها (زعیم)ه‌كان به هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی ده‌مێنه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی گه‌وره ته‌نها له‌م قۆناغه ڕووده‌دا, ئه‌ویش ته‌نها له به‌ر یه‌ك هۆ, ئه‌ویش ئه‌وایه هه‌موو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بگه‌ن به هه‌نگاوی دووه‌م, بۆیه كه‌مێك ئاسته‌مه شكاندنی ڕیكۆرده تاكی و گشتیه‌كان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزی گه‌ورانه‌ی ئه‌وروپا, زۆر ئه‌نجامی گشتی و ده‌ست كه‌وتی تاكه‌كه‌سی به‌ده‌ست هاتوون, ئه‌واتا زۆرێك له یاریزانه دیاره‌كان توانیانه جێ په‌نجه‌ی خۆیان له‌م قۆناغه‌دا دیاری بكه‌ن.
بۆ وێنه باشترین گۆڵكاری خوله‌كه, له ئێستادا (ڕۆناڵدۆ)ی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده به(6) گۆڵ, هه‌رچه‌نده یاریزانی یانه‌ی مه‌له‌گه (خوا كین) له پێشه‌وه‌یه‌تی, به‌ڵام گومانی چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه وایكردوو پرتوگالیه‌كه به‌یه‌كه‌م ناوزه‌ند بكرێت.
له هه‌مان كاتدا له‌م قۆناغه‌دا باشترین دروستكاری گۆڵ تۆماركردن (ئیبراهیمۆڤیج)ی یاریزانی یانه‌ی پاریسان جێریمانی فه‌ره‌نسیه, كه توانییه‌تی چوار گۆڵ له كۆی (6) یاری دروست بكات بۆ هاوڕێكانی.
گرنگی ئه‌و یاریزانه له‌وه‌دایه خۆی هێرشبه‌ره نه‌ك یاریزانی ناوه‌ند, له هه‌مان كاتدا ئه‌و ڕۆڵه‌ش ده‌بینێت.
ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرترین شوتی ئاڕاسته‌ی تیپه‌كانی دژبه‌ری كردووه (كریستیان ڕۆناڵدۆ)ی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده (7) لێدان بۆ هه‌ر یارییه‌ك.
وه‌هه‌روه‌ها یاریزانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان (مۆنتیلیڤۆ) تاكه یاریزانه توانیه‌تی له ههریارییهكدا هه‌شت هێرشی دژبه‌ره‌كانی به‌رامبه‌ری بپچڕێنێت بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌كه‌ی و ئه‌و مه‌ترسیه دور بخاته‌وه.
یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدا(ڤالانسیا) ئه‌و یاریزانه‌یه زۆر ترێن فێڵی له تیپه‌كانی دژی كردووه و زۆرترین جار به‌تۆپه‌وه له یاریگادا بینراوه, ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه (میسی)هكه زۆر جار ئه‌و ڕیكۆردو ئه‌نجامه به‌ناوی ئه‌وه‌وه تۆماركراوه.
له‌م قۆناغه‌دا یه‌ك یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پشكی شێری به‌ركه‌تووه له به‌ده‌ست هێنان و خۆ نواندنی تاكه‌كه‌سی, ئه‌ویش یاریزانی ناوه‌ندی مه‌یدان (ئینیستا)هیه, كه زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵ كردنی بۆ یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی ڕه‌خساندووه‌و گۆڵیان پێ تۆماركردووه, بێجگه له‌و هیچ له بهرشهیهكان دیار نین.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو یاریزانه‌ی ناوه‌ندی یانه گه‌وره‌كان, كه‌چی یاریزانی یانه‌ی پۆرتۆ(فبرناندۆ) زۆرترین جوڵه‌ی له یاریگادا كردووه به تۆپه‌وه.
xendan
