لە خولی نایابی كوردستان: ئارارات هاتە پێشەنگی یانەكانگرت

لە خولی نایابی كوردستان: ئارارات هاتە پێشەنگی یانەكانگرت
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، هەریەك لە یانەكانی ئارارات و سلێمانی سەركەوتنیان بەدەستهێنا، پێنج یاریش بەیەكسان بوون كۆتایی هات.
لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لەهەفتەی شەشەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز ئەنجامدران، رۆژی پێنج شەمە لەسەریاریگای یانەی سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سلێمانی و بروسك بەیەك گەیشتن، لەم یاریشدا یانەی سلێمانی توانی بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ یارییەكە بباتەوە گۆڵەكانی یانەی سلێمانی هەریەك لە یاریزانان (ڕەنج بەهادین 2گۆڵ وهیلال مەجید) لە خولەكەكانی 38، 49، 90ی یارییەكە و كارزان عەبدوللا هەردوو گۆڵی یانەی بروسكی تۆماركرد لە خولەكەكانی 48و 50، لەم یاریشدا ناوبژیوانی یارییەكە دوویاریزانی یانەی بروسكی بە كارتی سور كردە دەرەوە، لە شاری هەولێریش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەندرێنی كرد لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بەگۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی پێشمەرگە یاریزان (شێرزاد محەمەد)لە خولەكی 49ی یارییەكە تۆماری كرد، گۆڵی هەندرێن یاریزان سینان جەمیل لە خولەكی 37ی یارییەكە تۆماركرد، لە شاری دهۆكیش یانەی سێمێل لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەركوكی كرد لەم یاریشدا یانەی سێمێل بەڕاهێنەری تازە بەشداری ئەم یارییەی كردو هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون و بە خالێك ڕازی بوون، هەر لە شاری دهۆك و لەسەر یاریگای یانەی زێرەڤانی هەردوو یانەی زاخۆ و پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا هەردوو یانەی سەڕەرای ئەوەی چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو سەرئەنجام هەردوو یانەش بە بێ گۆڵ یەكسان بوون،رۆژی هەینیش سێ یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی ئارارات لەسەر یاریگای خۆی لە هاوینە هەواری پیرمام میوانداری یانەی هەولێری كرد لەم یاریشدا یاریزانانی ئارارات توانیان بە پاڵپشتی یاریگاو هاندەران ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بەسەركەوتنی خۆیان بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ كۆتایی پێهێنا و پێشەنگی یانەكانیان لە یانەی زێرەڤانی وەرگرتەوە، لە شاری دهۆكیش یانەی زێرڤانی میوانداری یانەی شێروانەی كەلاری كردو لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سووبوو یاریزانانی هیچ لایەك نەینتوانی گۆڵی تیپی بەرامبەر بەهەژێنن و هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، لە شاری بلێ بارزان لەسەر یاریگای ئەو شارە هەردوو یانەی دهۆك وهەلۆ ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بەدرێژایی یارییەكە بەڵام نەینتوانی سوود لە هەلەكانی یارییەكە وەربگرن بەتۆماركردنی گۆڵ لە یارییەكە و سەر ئەنجامیش هەردوو یانە بە خالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-ئارارات13خاڵ
2-زێرەڤانی12خاڵ
3-پێشمەرگەی سلێمانی 10خاڵ
4-سلێمانی10خاڵ
5-دهۆك 9خاڵ
6-پێشمەرگەی هەولێر8خاڵ
7-هەولێر8خاڵ
8-بروسك 8خاڵ
9-هەندرێن 7خاڵ
10-كەركوك 7خاڵ
11-سێمێل 5خاڵ
12-هەلۆ 5خاڵ
13-زاخۆ 4خاڵ
14-شێروانە 3خاڵ
Top