لە خولی بژاردەی عێراقی: هەولێر تووشی دۆڕان هات
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەكانی هەولێروسلێمانی دووچاری شكست بوون.
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی شەشەمی خولەكە لە ژمارەیەك لە یاریگاكانی شارەكانی عێراقی چەندین یاری گرنگ و بەهێزی بەخۆیەوە بینی، رۆژی هەینی یانەی هەولێرلەسەر یاریگای نێو دەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی یانەكەی میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغدای كرد، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر پێچەوانەی یارییەكانی تر نەیتوانی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی یانەكەی بدات لە خولی بژاردەی عێراقی كە لەدوو یاری ڕابردوو سەركەوتنی بەدەستهێنا بوو، لەم یاریشدا لە گێمی یەكەمی یارییەكە سەڕەرای ئەوەی هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو، لە گێمی دووەمی یارییەكە لە خولەكی 50ی یارییەكە یاریزانی پیشەكەری ئێرانی محەمەدمحمودیان توانی یانەی نەفت بە گۆلێك پێش بخات، بەڵام دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی هەولێرتوانیان تاڕادەیەكی باش كۆنترۆلی یاریگا بكەن وبەشێوەیەكی بەرچاو تۆپیان دەگواستەوە بۆهێلی سزای تیپی میوان بەڵام نور سەبری توانی بەرپرچی هرشێەكانی یانەی هەولێر بداتەوە، هەرچەندە نزار مەحروسی ڕاهێنەر چەندین گۆڕانكاری لە تیپی هەولێر ئەنجاندا بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام گشت هەوڵەكان بێ سوود بوو پێچەوانەی یارییەكانی تر هێرشبەرانی هەولێر نەیانتوانی تۆری تیپی میوان بەهەژێنن هەریەك لە یاریزانان لوئەی سەلاح وعەمار عەبدول حەسەن وئەمجەد ڕازی سولای ئۆگەندی چەندین هەلی گۆڵكردنیتان لەدەستدا، بەڵام یاریزانانی یانەی هەولێرنەیانتوانی سوود لەكەمی یاریزانانی یانەی نەفت وەربگرن كاتێك لەخولەكی 63ی یارییەكە ناوبژیوان یرایزانێكی بەكاتی سورخستە دەرەوە و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆلێكی بێ بەرامبەر بۆبەرژەوەندی یانەی نەفت بەكۆتایی هات،لە شاری بەغدا یانەی زەورا لە یارییەكی بەهێز توانی یانەی سلێمانی دووچاری شكستێكی گەورە بكات و یارییەكەی بە ئەنجامی (4-0)گۆڵ لێ بردەوە یانەی سلێمانی دووچاری پێنجەم دۆران هات لەم وەرزەی خولی بژاردەی عێراقی، یانەی بەغدا لە یارییەكی بەهێز ڕووبەرووی یانەی تەلەبە بووە لەم یاریشدا یانەی بەغدا توانی یارییەكە بە سەركەوتنی خۆی كۆتایی پێهێنا بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، یانەی مەسافی ڕووبەرووی یانەی مینا بووە لەم یاریشدا هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، یانەی شورتەش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی كارەبا بووە لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون و سەڕەرای ئەوەی یانەی شورتە چەندین هەوڵی دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو.یانەی شورتە كۆی خاڵەكانی بۆ14خاڵ بەرز كردەوە، یانەی هەولێریش كۆی خاڵەكانی لە 6خاڵ وەستا.
