چۆنیەتی بڕی 50ملیۆنەكەی سەرۆكی حكومەت پارەی بەشی پارێزگای هەولێربۆكەرتی پەروەردە خرایە ڕوو

چۆنیەتی بڕی 50ملیۆنەكەی سەرۆكی حكومەت پارەی بەشی پارێزگای هەولێربۆكەرتی پەروەردە خرایە ڕوو
كارزان كانەبی
لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەكر كەریم حەسەن بە ئامادەبوونی سەرجەم بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكانی سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، چۆنیەتی سەرف كردنی بڕی ئەو 50ملیۆن دۆلارەكەی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆبوژانەوەی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان تەرخانی كردبوو، كە بڕی 57% بۆهەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك تەرخان كراوە،43%بۆپارێزگای سلێمانی و گەرمیان تەرخان كراوە، لە كۆبونەوەیەكیشدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر چۆنیەتی سەرف كردنی ئەو بڕەی پارەیی كە بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر تەرخان كراوە رێژەی 6-34%تەرخان كراوە، گوتیشی لە ئێستاوە دەبێت لە هەر پەروەردەیەك لێژنەیەك دابنرێ بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی هەر پەروەدەیەك ئەو بڕەی پارەی بۆتەرخان كراوە لەرێگای لێژنەكان برەی پارەیان پێدەدرێت، گوتیشی رێژەی پارەی بۆپەروەردەكانیش كە سەرف دەكرێت لەرێگای ژمارەی قوتابخانەكان دەبێت و بەپێی ژمارەی قوتابخانەكان پارەی پێ دەدرێت، ئەو بڕە پارەیەش بۆنۆژەن كردنی بینایی قوتابخانەكان و پاك و خاوێنی لە قوبخانەكان و ئاوی قوتابخانەكان ودروست كردنی ژوور بۆئەم قوتابخانەی پێویستی پێەتی پێداویستیەكانی تر، لە هەرپەرودەیەكیش لێژنەكان دەرخستە دەكەن، لە كۆتایشدا بەرێوەبەری گشتی رۆلێ رێزدار سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند لە دابین كردنی ئەو بڕە پارەیە بۆكەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان .
Top